وەڵامەکەی باوەڕپێنەکراوە.. ئایا دەکرێت تەماتە لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت؟

هەڵگرتنی خۆراک لەناو سەلاجەدا زۆر گونجاوە و تەمەنی مانەوەی زیاد دەکات، زۆر کەس خواردنە جۆراوجۆرەکان لەناو سەلاجەدا هەڵدەگرن بۆئەوەی پارێزگاری لە مانەوەیان بکەن، بەڵام بەشێک لە خواردنەکان هێشتنەوەیان لە ساردکەرەوەدا تەندروست نییە.

بەپێی ماڵپەڕی “onlymyhealth” کە تایبەتە بە کاروباری خۆراک و تەندروستی، هەندێک خۆراک هەن کە نابێت لەناو ئامێری ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێن، چونکە دەبێتەهۆی تێکچوون یان گۆڕانکاری لە تام و پێکهاتەکەیدا.

لێرەدا 10 خواردن دەخەینەڕوو کە نابێت لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێن:

  1.  مۆز

هەرگیز نابێت مۆز لەناو ساردکەرەوەکەتدا هەڵبگریت چونکە پلەی گەرمیی ساردکەرەوە بۆی گونجاو نییە، پلەی گەرمیی ساردی ناو ساردکەرەوە دیواری خانەکانی توێکڵی مۆز دەشکێنێت و بە خێرایی قاوەیی دەکات و ڕێژە و خێرایی پێگەیشتنی زیاد دەکات.

  1.  تەماتە

پێویستە دوور بکەویتەوە لە هەڵگرتنی تەماتە لەناو ساردکەرەوەدا چونکە ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی پرۆسەی پێگەیشتن و گۆڕینی تام و چێژ و پێکهاتەکەی، بۆیە تەماتە لە ساردکەرەوەکەت دوور بخەرەوە بۆ ئەوەی تام و چێژ و پێکهاتەکەی بپارێزێت.

  1.  نان

زۆربەمان مەیلی ئەوەمان هەیە نانەکانمان لەناو سەلاجەدا هەڵبگرین، بەڵام ئەوە ژیرانە و تەندروست نییە، پلەی گەرمیی نزم دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و کۆنبوونی بە خێراییەکی زیاتر، دەتوانیت لە شوێنێکی فێنک و تاریکدا بیهێڵیتەوە، ئەگەر نانێکی زۆرت هەیە لە بەفرگردا هەڵیبگرە و کاتێک پێویستت بە خواردنی بوو گەرمی بکەرەوە.

  1.  هەنگوین

پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە هەڵگرتنی هەنگوین لەناو سەلاجەدا چونکە لە پلەی گەرمیی سارددا دەیبەستێت و کریستاڵ دروستدەکات، پێویستە هەنگوین لە پلەی گەرمیی ژووردا هەڵبگیرێت.

  1. پەتاتە

هەرگیز نابێت پەتاتە بخرێتە ناو ساردکەرەوە چونکە دەتوانێت نیشاستەی ناوی بشکێنێت، ئەوەش تامەکەی دەگۆڕێت.

 

  1. ئەڤۆکادۆ

نابێت ئەڤۆکادۆ لەناو ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت، چونکە دەتوانێت پرۆسەی پێگەیشتن خاو بکاتەوە و پێکهاتەی میوەکە ڕەق بکاتەوە، دەتوانیت لە دەرەوەی ساردکەرەوە بیهێڵیتەوە و چێژ لە تامی ئەم میوەیە وەربگریت.

  1. 7. زەیتی چێشتلێنان

هەڵگرتنی زەیتی چێشتلێنان وەک زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی زەیتون، زەیتی ڕووەکی و جۆرەکانی دیکە لەناو ساردکەرەوە شتێکی نا تەندروستە، پلەی گەرمیی سارد دەبێتە هۆی چڕبوونەوە و ڕەقبوونی، ئەمەش لەکاتی بەکارهێنانی بۆ چێشت لێنان گونجاو نییە، بەڵکو لە شوێنێکی فێنک و تاریکدا هەڵیبگرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم زەیتانە.

  1.  پیاز

پیاز بە درێژایی ساڵ لە ماڵەکەتدایە، واتە دەبێت تۆش بیپارێزیت، بەڵام لەناو ساردکەرەوەدا نەبێت، شێی ساردکەرەوە وایلێدەکات رەش ببێتەوە و نەرم ببێت، پێویستە لە شوێنی فێنک و تاریکدا هەڵبگیرێت و دووربکەوەرەوە لە هەڵگرتنی لە نزیک پەتاتە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پیاز لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا خراپ دەبێت ئەگەر لە شوێنێکی داخراودا بهێڵرێتەوە بەهۆی دەرچوونی گازی پەتاتە.

  1.  قاوە

شتێکی تر کە نابێت لەناو ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت قاوەیە، ئەمەش دەتوانێت تام و بۆنی قاوە بە شێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت، پێویستە قاوە لەناو دەفرێکی هەواگۆڕکێدا هەڵبگیرێت و لە تیشکی خۆر دوور بخرێتەوە، شێی ناو ساردکەرەوە دەبێتە هۆی کۆبوونەوە و چڕبوونەوەی ئاو، ئەمەش بۆ تامی قاوەی وردکراو یان قاوەی دەنک باش نییە.

  1.  سیر

نابێت سیر لەناو ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت چونکە دەبێتە هۆی چەکەرەکردنی و تەمەنی کورت دەکاتەوە، پێویستە لە شوێنێکی وشک و فێنکدا بیهێڵیتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زیاتر بەکاربهێنرێت بەبێ ئەوەی تامەکەی لەدەست بدات.

بابەتی پێشتر

400 ملیار دیناری دزراو گەڕێندرایەوە بۆ حكومەت

بابەتی دواتر

چەقەڵێك چووە ماڵێكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share