محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق عێراقی بەجێهێشت و بە سەردانێکی فەرمی بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت.
نوسینگەکە تەنها رایگەیاندووە سەردانەکە فەرمییە و ئاماژەی بە هیچ وردەکارییەکەی دیکە لەبارەی سەردانەکەوە نەکردووە.