بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، سبەینێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت، پشووەکە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ پێنجشەممە لە بەرەبەیانییەوە تا کاتژمێر 6ی ئێوارە، شەپۆلێکی توندی بارانبارین کە لەسەرووی ئاستی ئاساییەوەیە، روو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت.