حکومەتی هەرێم هۆشداری دەدات

حکومەتی هەرێم لەبارەی بارینی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ بە هەورەتریشقە و باوە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەم هۆیەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوورکەونەوە.

دەشڵێت، بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت، لە رێگە سەرەکییەکان هۆشیاربن و گەر زۆر پێویست نەبێ رێگە بەکار نەهێنرێت.

فەرمانگەکە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات، بە رێنمایی دەزگا خزمەتگوزارییەکانەوە پابەندبن.

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی هەمواری یاسای بودجەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا زیندانی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له ‌سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین…
Total
0
Share