عێراق چیتر هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نانێرێت

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی هەرێم دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نایاساییە و ناكرێت لە بودجەی ئەمساڵ هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بنێردرێت.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە نەوتی هەرێم وەزارەتەكەی ناچاردەكات لێكەوتەكانی بڕیارەكە لەبەرچاوبگرێت و پشكی 12% و ئەوانی دیكە بە هەرێمی كوردستان نەدات، ئەگەر نەگەنە بڕیار لەبارەی ڕادەستكردنی هەناردەی نەوتی هەرێم بە حكومەتی ناوەند كە خۆی لە كۆمپانیای سۆمۆدا دەبینێتەوە.

عەلاوی لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق وتیشی، “هەناردەی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە پاش بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نایاساییە و ناكرێت هیچ تەرخانكردنێكی دارایی بۆ هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا دابنرێت ئەگەر پرسی هەناردەی نەوت و سنوورداركردنی لە دەستی كۆمپانیای سۆمۆدا یەكلانەكرێتەوە”.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی حكومەتی عێراق لەكاتێكدایە شاندێكی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لە بەغدادە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش لە دواهەمین كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، مانگانە حکومەتی فیدراڵیی، بەپێی یاسای بودجەی فیدڕاڵ، پابەندییە داراییەکانی هەرێمی داشکاندووە لە شایستەکەی و لەبەرامبەردا، پێویستە حکومەتی ناوەند بەردەوام بێ لەسەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێم.

بابەتی پێشتر

تاقیكردنەوەكانی شەشی ئامادەیی بۆ دوای جەژن دواخران

بابەتی دواتر

 مەسک هەڕەشە لە تویتەر دەکات و تۆمەتباریدەکات بە شاردنەوەی زانیاری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. هاتوچۆکردنی تانکەری سووتەمەنی بە ڕێگەی سەرشاخ قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردنی سەرشاخی بۆ تانکەری سوتەمەنی قەدەغەکرد بەهۆی ئەوەی تەنکەرەکان سووتەمەنییان لێڕژاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share