سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا زیندانی دەکرێت

نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس سزای ساڵێک زیندانی بەسەر نیکۆلاس سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسادا سەپاند، کە سزای هەڵپەسێردراوی شەش مانگیشی تێدابوو، بە تۆمەتی زیادبوونی خەرجییەکانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا لە ساڵی 2012.

سەرۆکی دادگاکە لەکاتی خوێندنەوەی بڕیارەکەدا ڕوونیکردەوە کە ماوەی زیندان دەستکاری دەکرێت لەو سزایەی بەسەر سەرۆکی پێشوو (2007-2012) لە دۆسیەی بیگمالیۆن دا سەپێنراوە، کە ناوی ئەو کۆمپانیایەیە کە بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆبوونەوەکانی رێکخستووە.

سارکۆزی و نۆ تۆمەتباری دیکە تانەیان لە بڕیارەکە دا و لە نێوان 8ی نۆڤەمبەر تا 7ی کانوونی یەکەم دادگایی کرانەوە.

بە پێچەوانەی تۆمەتبارانی دیکە، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بەهۆی پسوڵەی ساختە دادگایی دەکرێت کە ئامانج لێی شاردنەوەی خەرجییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بووە، کە نزیکەی 43 ملیۆن یۆرۆ بووە، لەکاتێکدا بەشێوەیەکی یاسایی 22.5ملیۆن یۆرۆ رێگەپێدراوە.

نیکۆلاس وەک چۆن لە یەکەم دادگاییکردندا کردی، بە توندی رەتیکردەوە هیچ بەرپرسیارێتییەکی تاوانکاریی هەبێت، ئیدانەی ئەو تۆمەتبارکردنەی کرد و بە درۆ وەسفی کرد.

 

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

لە پارێزگایەك پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی مەرجەکانی بەستنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ سعودیە دەکات هاوشێوەی ئەو…
Total
0
Share