حكومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی 2020دا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر هەناردەكردنی چەك كە بەهاكەی زیاترە لە ملیارێك یۆرۆ بۆ وڵاتانی عەرەبی، لەنێویشیاندا ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان بە كێشە و ناكۆكییەكانی لیبیا و یەمەن-ەوە هەیە.
لە وەڵامی پەرلەمانتارێكی پارتی سەوزی ئۆپۆزسیۆزدا، وەزارەتی ئابوریی ئەڵمانیا ڕونیكردوەتەوە، حكومەتی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار لە ساڵی 2020دا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەك بە بەهای زیاتر لە یەك ملیار یۆرۆ بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە هەندێكیان پەیوەندیدار بوون بە شەڕەكانی یەمەن و لیبیا.
بەپێی ئەوەی لە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیدا بڵاوبووەتەوە، تەنها بۆ میسر ڕەزامەندی لەسەر هەناردەی چەك و كەلوپەلی سەربازی بە بەهای 752 ملیۆن یۆرۆ (913 ملیۆن دۆلار) تا 7ی كانونی یەكەم.
هەروەك ڕێگەپێدان كراوە بۆ هەناردەی چەك بۆ قەتەر بە نزیكەی 305 ملیۆن یۆرۆ، میرنشینی عەرەبی یەكگرتوو (ئیمارات) 51.3 ملیۆن، كوەیت 23.4 ملیۆن و توركیا بە بەهای 22.9 ملیۆن.
هەروەك ئوردون 1.7 ملیۆن و بەحرەین 1.5 ملیۆن، بەمەش بەپێی وەزارەتی ئابوریی ئەڵمانیا كۆی هەناردەی چەك گەیشتووەتە ملیارێك و 16 ملیۆن یۆرۆ.