قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ كونسوڵی نوێی یۆنان هاوڕایی نیشاندەدەن لەوەی زەمینەی لەبار هەیە لەنێوان هەرێم و یۆنان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە نیکۆلاوس ستێرگیولاس، کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نیکۆلاوس ستێرگیولاس کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی یۆنان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پێشخستن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان.

هەردوولا هاوڕابوون کە زەمینەی لەبار هەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا. جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، یۆنان ئەزمونێکی سەرکەوتووی هەیە لە هەردوو بوارەکەدا و هەرێمی کوردستان پێشوازی دەکات لە وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی یۆنان بۆ هەرێمی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی دروستکردنی پەیوەندیی لەنێوان زانکۆکانی کوردستان و یۆنان کرد و داوایکرد، کونسوڵی گشتیی یۆنان لەمبارەیەوە هاوکاربێت. هەروەها داواشیکرد حکومەتی یۆنان کارئاسانی بکات بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا.

بابەتی پێشتر

ئاگرەکەی گەڕەکی کوردسات کۆنتڕۆڵکرا

بابەتی دواتر

بەکتریایەکی مەترسیدار لە نەجەف بڵاوبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share