كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە سفر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بارانی لێزمە دەبارێت و پلەكانی گەرماش لە ناوچە شاخاوییەكان نزیك دەبنەوە لە سفر پلەی سیلیزی.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەكان هەندێك كات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین دەبێت، پێشبینیدەكرێت سنووری پارێزگای دهۆك ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت و لە هەندێك ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە شێوەیەكی گشتی پلەكانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە، بە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەكان نزیك دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی، خێرايی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لە نێوان 10-20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت، بەڵام هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سبەی شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی كەمێك نمەباران هەیە و پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

دهۆك : 9 پلەی سیلیزی

كەركوك : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی

سۆران : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

دەستەی دەسپاكیی هەرێم: بە چەند هەنگاوێك كۆتایی بە دوو مووچەیی دەهێنرێت

بابەتی دواتر

توركیا ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share