فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک کرایەوە

کەمێک لەمەوبەر ناسر شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق گەیشتە شاری کەرکوک و لە ڕێوڕەسمێکدا فڕۆکەخانەی شارەکەی کردەوە.

.ئەمڕۆ یەکشەممە، ناسر شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق گەیشتە شاری کەرکوک و لە ڕێوڕەسمێکی کورتدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوکی کردەوە

بڕیارە لە ئەمڕۆوە فڕۆکەخانەکە بە ڕووی گەشتیاراندا بکرێتەوە و دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانی بکات.

پێشتر ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ڕایگەیاندبوو، “سەرەتا گەشتە هەرێمایەتی و ناوخۆییەکان لە فڕۆکەخانەکەوە دەستپێدەکات و بە شێوەیەک گەشت بۆ وڵاتانى ئێران و تورکیا و لوبنان ئەنجامدەدرێت و پاشان دەستدەکرێت بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ وڵاتانى جیهان”.

 

بابەتی پێشتر

ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلێکی 24 نهۆمی ئیستانبول کەوتەوە

بابەتی دواتر

فەرمانگەیەكی حكومی هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 پەرلەمانتار هۆشداریدەدەن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان هۆشداریدەدەن لەو مەترسییانەی كە لەسەر ژیانی چالاكوانانی بادینان هەن و ڕایدەگەیەنن، “زیندانییانی بادینان پاش ئەوەی…
Total
0
Share