ئاگرەکەی گەڕەکی کوردسات کۆنتڕۆڵکرا

دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر لە کارکردنی تیمەکانی بەرگریی شارستانییسلێمانی ئاگرەکەی گەڕەکی کوردسات کۆنتڕۆڵکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، دوای کاتژمێرێک لە کەوتنەوەی ئاگرەکەی گەڕەکی کوردسات لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە هەشت کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون هەر لە شوێنی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە چارەسەریان بۆ کراوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە.

باسیلەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزاندراوە، بەڵام زیانی ماددی زۆری بەدواوە بووە بەتایبەت لە نهۆمی زەمینی بیناکە کە وەک کۆگای کەلوپەلی ناوماڵ بەکارهێندراوە.

بابەتی پێشتر

لە گەڕەکی کوردسات ئاگرێک کەوتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share