هۆشداری لە شەپۆلێكی بەهێزی باران دەدرێت

بەپێی پێشبینییەكان شەپۆلێكی بەهێزی باران روو لە ناوچەكە دەكات و كەشناسیش لەبارەیەوە هۆشداریدەدات.

دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، لە سبەینێ چوارشەممەوە دۆخێكی ناسەقامگیری كەشوهەوا هەرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە لە ئاكامی دوو بارستە هەوای سارد، یەكێكیان لە دەریای ناوەڕاست و دووەمیش لە دەریای سوورەوە.

بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لەگەڵ ئەگەری هەورە بروسكە و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی هەرێمی كوردستان.

هەروەك هۆشدارشیدا لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەندێك ناوچە.

دەستەكە روونیشیكردەوە، بۆ رۆژی پێنجشەممە ئاستی دابارین كەمتر دەبێت، بەتایبەت لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی عێراق.

شەپۆلەكە تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، جگە لە ناوچەكانی باشوور كە رۆژی هەینی كەشوهەوا تیایاندا سەقامگیر دەبێت، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشناسیدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

كاتی ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی دوو ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

مەرسومی كۆماری بۆ دانانی 12 پارێزگار دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. “تەقەکەرێک دەستگیرکرا”

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، هێزەكانیان “تەقەكەر”ێكیان دەستگیركردووە، كە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی تەقەی كردبوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو دووشەممە…
Total
0
Share