کەشناسی: باران و هەورەتریشقە دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک کات و شوێن هەندێکجار هەورەتریشقەشی لەگەڵدایە.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سبەینێ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، تەرمی كەسێك گەیەندراوەتە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ تێیدا هاتووە، پیاوێكی…
Total
0
Share