كاتی ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی دوو ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە لەلایەن بەغدادەوە بەردەوامدەبێت و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت تا وەكو سەرەتای مانگی داهاتوو 618 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لێدوانی چەند پەرلەمانتارێك سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجە بە هەڵوێستی رەسمیی لایەنە عێراقییەكان وەرناگیرێت و ئەو جۆرە لێدوانانە كاریگەرییان لەسەر كارەكانی تایبەت بە هەمواری یاسای بودجە نابێت.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت و تا ئەو كاتە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بەردەوامدەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد،  تا وەكو سەرەتای مانگی داهاتوو 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت.

بابەتی پێشتر

لە ناحیەی شۆڕش نەوت دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

هۆشداری لە شەپۆلێكی بەهێزی باران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

دەربارەی ڕووداوی كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی…
Total
0
Share