سلێمانی.. “تەقەکەرێک دەستگیرکرا”

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، هێزەكانیان “تەقەكەر”ێكیان دەستگیركردووە، كە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی تەقەی كردبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو دووشەممە 25ی كانونی دووەم، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “لەو ھەڵمەتانەدا کە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بەڕێوەدەچن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە لە گەڕەکی چوارباخ تەقەی کردبوو”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەی کە تەقەی پێ کردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەیدا”.

“تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی (١٩٩٠)ە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”، وەك پۆلیس ئاشكرایكردووە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، “بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھاوڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە ئەم ھەڵمەتانە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبن و ڕێگە بەھیچ کەسێک نادرێت ئارامی و ئاسایشی ھاوڵاتییان تێکبدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
Total
0
Share