سەرمایەدارە بریندارەكەی سلێمانی بۆ ئێستا دەدوێت

ئەو سەرمایەداری لەلایەن چەكدارەكانی تۆمەتبار دێرین ئەحمەدەوە تەقەی لێكرا وردەكاریی رووداوەكە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رووندەكاتەوە و خۆشحاڵی بە بڕیاری دادگا دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش ئەوەی کاتژمێر 12:10 خولەکی شەوی 29 لەسەر 30ـ ی 1ـی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتیی سلێمانی) تەقە لە هاوڵاتی “ئەحمەد کامیل فەقێ” سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی هێزە ئەمنییەکان دەستپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی 30ـ ی 1ـی 2024، بەپێی مادەی 405 – 31ـ ی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر (ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی) دەستگیرکرا.

‏‎دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (ئومێد کەمال) هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای (دێرین ئەحمەد محەمەد) ناسراو بە (کوێخا دێرین)، بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان کردووە.

‏‎دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، “پاشان رۆژی 5ـ ی 2ـ ی 2024، تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاری کردووە دەستگیرکرا و ئێستا، کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بەپێی مادەی 405 – 31ـ ی لە یاسای سزادانی عێراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشە بووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی”.

جەختی لەوەشكردەوە، لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار، “دێرین ئەحمەد” و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی.

 

بابەتی پێشتر

لە پەروەردەیەکی دیکە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

پنتاگۆن: وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەگەڕێتەوە سەر کار و ئەرکەکانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
Total
0
Share