لە پەروەردەیەکی دیکە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

پەروەردەی پشدەر داوا لە مامۆستا و خوێندکاران دەکات، سبەینێ دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژی ناوەندەکانی خوێندن دەکەین، کە سبەی سێشەممە پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و دەستپێکردنەوەی دەوام.

ئاماژە بەوەش دەکات، داوا لە کەسوکار ی خوێندکاران دەکەین کە جگەرگۆشەکانیان رەوانەی باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگاکان بکەنەوە .

لە راگەیەندراوەکدا هاتووە، لەهەر ناوەندێکی خوێندن گرفتی نەبوونی مامۆستا هەبوو لە هەر پسپۆڕییەک ، با بەڕێوەبەرەکان پەیوەندی بە هۆبەی خۆیەتی و میلاکی پەروەردە وە  بکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی چوارشەممە بۆ هەڵەبجە تەرخاندەكات

سبه‌ینێ ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ده‌كات و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی تایبەت به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێ…
Total
0
Share