دانوستانەکانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دەستیپێکردەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق كۆبونەوەكانی لەگەڵ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دەستپێكردووەتەوە.

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق كۆبونەوەكانی لەگەڵ هاوپەیمانان بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی سەربازی و ئاستی مەترسی و ژینگەی ئۆپراسیۆنەكان و توانای هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستپێکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای ئەو كۆبوونەوانە، وادەیەک دیاریدەكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو هێزانە بەشێوەی پلە بە پلە تا دەگاتە كۆتایهێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و گواستنەوە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر هیچ پێشهاتێك كێشە بۆ گفتوگۆكان دروست نەكات، كۆبونەوەكان بەردەوام دەبن بۆ تەواوكردنی كاری لیژنەكە بەخێرایی.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵای هەرێم سێ پۆست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا جارێکی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share