وەزیری بەرگریی ئەمریکا جارێکی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کرایەوە

وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند پشکنینێک وەزیری بەرگری گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی پزیشکیی سەربازیی واڵتەر رید.

پات رایدەر، سکرتێری رۆژنامەوانی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەلایەن پاسەوانەکانیەوە گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکیی سەربازیی واڵتەر رید بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی تایبەت بە نەخۆشییەکەی”.

جەختی لەوەشکردەوە، “کاپلین هیکس، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی پنتاگۆنی وەرگرتووە و کۆشکی سپی و سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزەکان و کۆنگرێسیش ئاگادارکراونەتەوە”.

پێشتر بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیەندرایە نەخۆشخانە و رۆژی 1ی شوبات دوای هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا توشبوونی خۆی بە شێرپەنجە راگەیاند.

بابەتی پێشتر

دانوستانەکانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دەستیپێکردەوە

بابەتی دواتر

نزیکەی 30 ساڵ خاڵە فەرەجی نۆکاو خزمەتی هاوڵاتییان و گەشتیارانی سلێمانی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share