سودانی: هیچ وادەیەک بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دیارینەکراوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە خێرایی لە عێراق بچنە دەرەوە، بەڵام هیچ وادەیەک دیارینەکراوە.

سودانی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا دروستبووە، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نائارامی دیکە دروست دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت لە رێگەی دانوستانەوە ئەو هێزانە بە خێرایی و بەشێوەیەکی رێکخراو لە عێراق بچنە دەرەوە، رێگە بە هیچ بیانوویەک نەدەین کە ئارامی و ئاسایشی عێراق تێکبدات.

ئەمریکا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراقدا هەن.

 

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای سبەینێ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێكمان لەپێناو كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share