لوبنان هەناردەی پیازی بۆ عێراق راگرت

وڵاتی لوبنان ئەمڕۆ راگرتنی هەناردەی پیازی بۆ عێراق راگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو بەرهەمە لە ناوخۆی وڵاتەکەدا گرانبووە.

وەزیری کشتوکاڵی لوبنان رایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژەی گۆڕینی کشتوکاڵی-خۆراکی سەوز لە لوبنان تەرخانکردووە، بەڵام دوای ئەوەی نرخی پیاز لە وڵاتدا بۆ 70 لیرە بەرزبووەوە هاوردەکردنی پیازمان لە میسرەوە کردەوە.

راشیگەیاندووە، ئێستا 15 هەزار تۆن پیازمان هەیە کە بەشی چوار مانگ دەکات.

وتیشی، “ناڕەزاییەکان زیادیانکردووە بەهۆی هەناردەکردنی بڕێکی زۆر پیاز بۆ عێراق و لیبیا و لەگەڵ ئەوەشدا نرخی پیازیش لە ئاستی جیهانیدا بەرزبووەتەوە، جەختیکردەوە ئەمڕۆ بڕیار دەدەین کە ڕێگە بە هەناردەکردنی پیاز نەدرێت لە لوبنانەوە بۆ عێراق و لیبیا”.

جێگای سەرنجە کە عێراق لەسەر بنەمای یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات دەستی بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە کرد لە لوبنانەوە بەرامبەر گەیاندنی سووتەمەنی نەوت بۆ لوبنان بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر دابینکردنی ئەوەی کە عێراق پێویستی پێیەتی لە سەوزە و میوە.

ئەمە لەکاتێکدایە نرخی پیاز لە عێراقدا بەشێوەیەکی گشتی بۆ ئاستێکی زۆر بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک نرخی یەک کیلۆ پیاز گەیشتە سەروو دوو هەزار دیناری عێراقی.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بەشداریی پێشانگای تەکنەلۆژیی تێکفێست لە سلێمانی دەکات

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ 7 برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share