خوێندنی باڵای هەرێم سێ پۆست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە چوارچێوەی رێنماییەکاندا سێ پۆست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جاری دووەم رادەگەیەندرێت و ئارەزوومەندان دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن”.

سەبارەت بە پۆستەکان لە رێنماییەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمدا هاتووە کە پۆستەکان بریتین لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، راگری کۆلێژی تەکنیکیی ئەندازیاری و راگری پەیمانگەی تەکنیکیی کۆیە.

دەشڵێت، “رۆژی 21ی شوباتی 2024 دواکاتە بۆ پێشکەشکردنی سی ڤی و پوختەی راژە و یەکەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکانی و کارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی، هەروەها پێویستە پوختەی راژەکەی لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ  پەسندکرابێت”.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە:

https://www.facebook.com/share/p/SUdH1GnFBDnQp66N/?mibextid=2JQ9oc

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لەبەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە

بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share