سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “سەركەوتنی دووەمین كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم”.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

هەڤاڵان و تێكۆشەرانی خەباتی رێكخراوەیی

سەركەوتنی دووەمین كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم، بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی (میتۆدێكی نوێ بۆ رێكخستنێكی سەردەمییانە) لە ماوەی سێ رۆژ و گفتوگۆی یەكێتییانە و هەڤاڵانەتان بۆ گەڵاڵەكردنی راسپاردە و پێشنیازی نوێ بۆ خۆڕێكخستنەوەی كاری رێكخراوەییتان لەسەر ئاستی مەكتەب، مەڵبەند، كۆمیتە و ئۆرگانەكان، جێگەی دەستخۆشی و پێزانینمانە

هەڤاڵانی خۆشەویست..

بەدڵنیاییەوە راسپاردە و پێشنیازەكانتان هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی وردیان بۆ دەكرێت، وەك نەخشەڕێگایەكی نوێ بۆ كاری رێكخراوەییتان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەم هەنگاوەش سەرجەم ئۆرگانەكانمان بە رێگایەكی مۆدێرن و تەندروست درێژە بە كاری رێكخراوەیی خۆیان دەدەن، زیاتر لە خزمەت هاونیشتمانیان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكاندا دەبن.

بەڕێزان

رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجان و ژنان وەك وزە و دیدگایەكی نوێ، روویەكی گەشتری بە كۆنفرانسەكەتان بەخشی و دڵنیام بە بەشداریی كارای ئەوان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی فراوان و دەوڵەمەندی تێكۆشەرانمان، دەتوانین كارەكانمان لە هەموو ئاستەكاندا بەشێوەیەكی باشتر رێكبخەینەوە و كار و ئەركەكانمان وەڵامدەرەوەی خواست و پێویستییەكانی ئەمڕۆ بێت.

هەڤاڵانی یەكێتی

بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندن لە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، پاشان كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن، سەرەتای قۆناغێكی نوێی كاری رێكخراوەییمانە. نوێكردنەوەی سەرجەم مەكتەب و دامەزراوەكانی ‌حزب، پێویستیی قۆناغەكەیە و دەبێت هەموولایەك بە رۆحێكی یەكێتییانە و بەرپرسیارانە هەنگاو بەرەو نوێگەری بنێن و بەرنامە و پڕۆژەكانتان هاوتەریب بێت لەگەڵ هەلومەرجی ئەمڕۆ و گۆڕانكارییەكان، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.

شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

لەبارەی مووچە و هەمواری یاسای بودجەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵای هەرێم سێ پۆست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم ناکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم…
Total
0
Share