پلەی گەرمی لەم دوو رۆژەدا بەرزدەبێتەوە و لە چوارشەممەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم  باس لەوەدەکات، پلەی گەرمی لە ئەمڕۆ و سبەینێدا بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، دەستەی کەشناسی عێراقیش دەڵێت، “چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.”

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم پێشبینیی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى دۆێنێ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هاوکات دەستەی کەشناسی عێراقیش باسی لە کەشوهەوای چوار رۆژی داهاتوو کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە و لە رۆژی چوارشەممە شەپۆلەکە دەستپێدەکات و ئاسمان هەور دەبێت، رۆژی پێنجشەممە کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت و بارانی زیاتر دەبارێت و پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

بە گوێرەی پێگە جیهانییەکانی کەشوهەوا، ئەو شەپۆلەی رۆژی چوارشەممە کاریگەرییەکەی دەستپێدەکات تا رۆژی شەممە 16ی شوبات بەردەوامیی دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت

بابەتی دواتر
ئێستا

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی دوو کەسەوە زانیاری دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵی چوارشەممە بڕیار لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دەدات

دادگاى فیدراڵیی عێراق واده‌ى دانیشتنی بڕیاردان له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ‏ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى دیاریكرد.‏…
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران و به‌فربارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور بێت و…
Total
0
Share