ئەدهەم بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

ئەدهەم بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “بڕیاری ئەمرۆی زیندانیكردنی چوار ساڵی دیكە بۆ شێروان شێروانی زۆر دڵگرانیكردم”.

دەشڵێت، “بابەتی دادپەروەریی لە وڵاتی ئێمەدا بەرەو ئاقارێكی نادیاری بردووە و خوای گەورە ئاییندەی ئەم میللەتە بپارێزێت”.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ دووەم دادگاییكردنی شێروان شێروانی بەڕێوەچوو كە لە دوای سێ كاتژمێر و نیو لە دادگاییكردن، دادوەر بە پێی ماددەی 295 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاریدا بە سزادانی شێروان شێروانی بە زیندانیكردن بۆ ماوەی 2 ساڵ و شەش مانگ و بە پێی ماددەی 298 لە یاسای سزادانی عێراقی، زیندانیكردنی بۆ ماوەی یەك ساڵ و شەش مانگ كە بە كۆی گشتی دەكاتە 4 ساڵ زیندانیكردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی هەزار تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێم دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 999…
Total
0
Share