سەرۆکی هەنگاریا، بەهۆی دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سزادراوێک بە ئەنجامدانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان دەستی لەکار کێشایەوە.
کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا، بە هۆکاری ئەوەی لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا لێخۆشبوونی بۆ نزیکەی 24 کەس دەرکردووە کە لەنێویاندا جێگری بەڕێوەبەری خانەیەکی منداڵان هەبووە تۆمەتبار بووە بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، دەستی لەکارکێشایەوە.
نۆڤاك، لە وتارێکدا کە لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنییەوە پێشکەشیکرد رایگەیاند، هەڵەم کردووە و ئەمە دوارۆژە کە وەک سەرۆک قسەتان لەگەڵ دەکەم.
وتیشی، لەو کاتەدا کە بڕیاری لێخۆشبوونم دەرکرد پێم وابوو کە سزادراوەکە لاوازی ئەو منداڵانەی نەقۆستووەتەوە کە سەرپەرشتیکردوون لە نێو خانەکەدا، بەڵام هەڵەم کرد.
هەفتەی رابردوو، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەنگاریا لەسەر دۆسیەکە داوای دەستلەکارکێشانەوەی نۆڤاکیان کرد و رۆژی هەینی نزیکەی هەزار خۆپیشاندەر هەمان داوایان لە سەرۆکی وڵاتەکە کرد.