جەبار یاوەر: ئەو هێزانەی هاوپەیمانان ئێستا لە عێراقن راوێژکاریین

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، “ئەوەی لە ئێستادا هەیە و داوای کشانەوەی هاوپەیمان دەکرێت بەو جۆرە نییە، داواکاری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانییە کە بەشێکی زۆریان پێشتر کشێندراونەتەوە، ئەو هێزانەی هاوپەیمانان ئێستا لە عێراقن راوێژکاریین.”

جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێسمەرگە رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زۆرینەی هێزە چەکدارییەکانیان کشاندووەتەوە چ وەک شەڕکەر و چ وەک مەشقپێکەر، تەنها ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانیان بەشێوەی راوێژکاری ماونەتەوە و ئەرکیشیان تەنها راوێژکارییە.

جەبار یاوەر باسی لەوەشکرد، عێراق لە ساڵی 2020 رێکخستنێکی بۆ بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە  ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانان لە لە عێراقدا هەن، تەنها راوێژکارانن کە بوونیان هەیە، تەنانەت مەشقپێکارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کشاونەتەوە و ئەرکیان راوێژکارییە و بەشداری هیچ چالاکییەک ناکەن.

“لە ئەگەری کشانەوەی ئەم راوێژکارانەش دەبێت خەڵک ئەوە بزانێت، مانای کشانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە نییە، چونکە دیبلۆماتکار و کونسوڵیەت و باڵیۆزخانەیان دەمێنێت، جگە لەوەش لە سەردەمی کابینەی کازمیدا هەمواری رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لە نێوان عێراق و ئەمریکدا کرا کە رێکەوتنەکە خاڵی ئەمنی و سەربازیشی تێدایە و لە ساڵی 2008ەوە لە نێوان ئەمریکا و عێراقدا ئەنجامدراوە.

 

 

بابەتی پێشتر

ناسا دەیەوێت كورەی ئەتۆمی لەسەر رووی مانگ دابنێت

بابەتی دواتر

سەرۆکی وڵاتێک بەهۆکارێکی دەگمەن دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) داواکراوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک…
Total
0
Share