راپەرێكی ئەمریكی بە مردوویی لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە

ئارۆن كارتەر

تەرمی ئارۆن كارتەر- راپەری ئەمریكی لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە، پۆلیسی لۆس ئەنجلوس دەڵێت، لێكۆڵەرانی تاوان بەدواداچوونی لەبارەوە دەكەن.

تەرمی ئەو راپەرە رۆژی شەممە لە بانیۆی ماڵەكەیدا دۆزراوەتەوە.

ئارۆن کارتەر (34 ساڵ) لە تەمەنی منداڵییەوە گۆرانی وتووە، هەرزوو وەک ئەستێرەیەکی دیاری پۆپ میوزیک و راپ میوزیک دەرکەوتووە. لە هەمان کاتدا بەهۆکاری ئەوەی نیک کارتەر-ی برای لە گروپی Backstreet Boys ئەندام بووە، لە بەشێک لە گەشتەکانی ئەم گروپەدا بەشداریکردووە.

ئەو راپەرە لە ساڵی 1997دا یەکەم ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە، ئەوکات تەمەنی تەنیا نۆ ساڵ بووە.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا تیكۆف (28 ساڵ) یەكێكی دیكە لە راپەرانی ئەمریكی لە ئاهەنگێکدا لە شاری هیۆستنی ویلایەتی تیکساسی ئەمریکا، تەقەی لێکرا و کوژرا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی دیكە كشانەوە رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

نە مولەر و نە هاڤێرتز.. هاندەرانی ئەڵمانیا داوای مکۆوکو دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share