یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لەسەر چەند پرسێک کۆببنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست تۆڕی میدیایی ئێستا گەیشتوون، کۆبوونەوەکە لە دەباشان کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێت.

وەفدی یەکێتی لە هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سالار سەرحەد، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانییەکان، تەلار لەتیف، بەرپرسی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی، و دابان شەدەڵە، پێکهاتوون.

لە بزووتنەوەى گۆڕانیش هەریەکە لە، مستەفا سەید قادر، کاوە عەبدوڵا، رێکخەری ژووری حکومەتى گۆڕان، چۆمان محەمەد، رێکخەری ژووری یاسایی گۆڕان، بەهادین ئەحمەد، باژێڕوانی سلێمانی و بەختیار عومەر ئەولی، رێکخەری ژووری پەیوەندییەکانى گۆڕان، ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

بریارە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی کاروباری حکومەت و چەند پرسێکی دیکەی یاسایی و حکومڕانی تاوتوێ بکرێن.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی وڵاتێک بەهۆکارێکی دەگمەن دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە لە سنووری دهۆک روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share