وەفدێكی سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا كۆبووەوە

وەفدێكی سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم تێیدا هاتووە، وەفدێكی سەرۆكایەتیی هەرێم چەند كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا لە كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ئەنجامدا بۆ گۆڕینەوە‌ی بیروڕا دەربارەی دوا پەرەسەندنەكان و برەودان بە پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژیی عێراق و ئەمریكادا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكان لەگەڵ هەر یەك لە ئامۆس هۆكستا‌ین گەورە راوێژكاری جۆ بایدن بۆ كاروباری وزە و وەبەرهێنان لە كۆشكی سپی، ئەزرا زیا، بریكاری وەزیری دەرەوە بۆ ئاسایشی سڤیل، دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ، دانیێل شاپیرۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك بەڕێوەچوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، گرنگیی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد دۆخی پێكهاتەكان و ئاوارەكان، ئازادیی رادەربڕین و مافەكانی مرۆڤ، جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شەنگال، پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنەوەی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرا.

بابەتی پێشتر

عومرەکارێکی کورد بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری هۆڵەندا و هاوژینەکەی کۆچی دواییان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share