سەرۆک وەزیرانی پێشووتری هۆڵەندا و هاوژینەکەی کۆچی دواییان کرد

درایس ڤان ئاغت سەرۆک وەزیرانی پێشووتری هۆڵەندا و هاوسەرەکەی بەیەکەوە و دەست لەناو دەست لەنەخۆشخانە و لە رێگای “مەرگی بەخشندە” کۆچی دواییان کرد.

ڤان ئاغت لە نێوان ساڵانی 1977 – 1982 سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا بووە، ماوەی 70 ساڵ بوو هاوسەرگیری لەگەڵ ئۆجینی خۆشەویستی کردبوو و بەیەکەوە ژیانیان دەکرد.

ماوەی چەند ساڵێک بوو بەهۆی چوونە تەمەن و خوێنبەربوونی مێشک دۆخی تەندروستیی بە تەواوی تێکچووبوو، تا بۆ دواجار بڕیاریاندا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ئەم جیهانە جێبهێڵن.

ئەم دوو هاوسەرە بەیەکەوە لە رێورەسمێکدا لە شاری نایمیخنی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەخاکسپێردران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕانەوەی کوردەکان لە بیلاڕوسیاوە ڕێژەی کۆچبەرانی لەو وڵاتەدا کەمکردووەتەوە

یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی بڕیاریانداوە بچنەوە وڵاتەکانی خۆیان، ڕێژەی کۆچی نایاسایی لە بیلاڕوسیا کەمکردووەتەوە. یلڤا جۆنانسۆن،…
Total
0
Share