کەشناسی: ئەمڕۆ ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچر هەیە و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.”

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ ناوچە لە پاشووری هەرێم و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە پلەی گەرمی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20

سلێمانی : 19

دهۆک : 19

کەرکوک : 21

هەڵەبجە : 19

زاخۆ : 19

سۆران : 18

حاجی ئۆمەران : 1

گەرمیان : 23

بابەتی پێشتر

پەروەردەی رانیە مامۆستایانی وانەبێژ ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

زیاتر لە 65٪ی سودانییەکان پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی بەپەلە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتی کارەباوە تانکەرێک سووتا

لەسەر رێگای کەلار – پەروێزخان تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەرمیانەوە توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share