پاش 60 ساڵ بەسەر شەهیدبوونیدا رووفاتەكەی گەڕێندرایەوە سلێمانی

دوای تێپەڕبوونی شەست ساڵ بەسەر شەهیدبوون و بەخاكسپاردنی لە كەركوك، ئەمڕۆ رووفاتی شەهید (جەلیل سوسێی) گەڕێندرایەوە بۆ سلێمانی و لە گۆڕستانی ئابڵاخ بەخاكسپێدرا.

جەلیل حەمەحەسەن ساڵی 1927 لە گوندی بیران-ی ناوچەی سورداش لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.

پێشتر هەر لە سلێمانی کارمەندی شارەوانی بووە. ساڵی 1959 پەیوەندی بە جوڵانەوەی سیاسیی کورد لەوکاتەدا کردووە، هاوڕێیەکی نزیک و کەسێکی متمانەپێکراوی سەرۆك مام جەلال و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بووە.

لە گەڕەکی ئیبراهیم پاشا لە ماڵەکەی شەهید جەلیل-دا چەندین کۆبوونەوەی نهێنیی رێکخستنەکانی ناو شار کراوە و ئامادەکاری بۆ شۆڕش کراوە.

شەهید جەلیل سەرپەرشتی هەوڵی تیرۆرکردنی زەعیم سدیق-ی لەئەستۆ بووە، کە ئەوکاتە زەعیم سدیق ئازارێکی زۆری خەڵکی ناوچەكەی دەدا. لە داستانەکانی (چیمەن، ناوچەی شوان، قەرەهەنجیر، کۆچەک و یاروەلی) بەشداربووە. دواجار هەر لە ناوچەی چیمەن لە کۆچەک و یاروەلی لە تەمەنی 36 ساڵیدا شەهید بوو، بەشێوەیەکی ئەمانەت لە شۆریجە نێژراوە و، لەسەر داواکاری خێزانەکەی گڵکۆکەی گەڕێنرایەوە شاری سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندیی پێوەکردم و پاڵپشتیی بۆ هێزەکانمان دەبڕی

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێوەکردووە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
زیاتر ببینە

كاوە محەمەد: درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە…
Total
0
Share