‎شانۆگەریی “دواڕۆژەکانی بابلۆ” نمایشدەکرێت

بڕیارە لە مانگی داهاتوودا شانۆگەریی “دواڕۆژەکانی بابلۆ” لە دەرهێنانی شوان کەریم لە پارێزگاکانی هەرێم نمایشبکرێت.

سۆران عوسمان، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ کە کاری بەرهەمهێنانی شانۆگەرییەکەی كردووە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” لەم بەرهەمە شانۆییەدا ژمارەیەک ئەکتەر ڕۆڵدەگێڕن، لەوانە ڕێشان محەمەد، ڕووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاهیر عەبدولواحید، فەرهاد سەعدی و هەنار کامەران”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” شانۆگەرییەکە لە جۆری بەرهەمە کۆمێدی و میوزیک ئامێزەکانە، سۆران عوسمان و کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ بەرهەمهێنەرین و لاوک ئەبوبەکر وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کاری بۆدەکات”.

“دواڕۆژەکانی بابلۆ” باس لە چیرۆکی بابلۆی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات، بەیانییەک بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراوی یەکێک لە کارمەندەکانی لە خەو هەڵدەستێت، ئەمەش دەستپێکی ڕۆژێکی دەبێت کە سەرتاپای ژیانی دەگۆڕێت، لە پاڵ چیرۆکی بابلۆ، چیرۆکی عاشقبوونی کچەکەی و شوفێرە تایبەتەکەی هەیە.

شانۆگەرییەکە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک نمایشدەکرێت، بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئەڵمانیاش نمایشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە…
Total
0
Share