میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەمڕۆوە جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا گەڕاونەتەوە ئاسمانی شاری قائیم لە عێراق و ئەلبوکەمال لە سوریا و بە چڕی و بە نزمی دەسوڕێنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەو فڕۆکانەی بە نزمی وبە چڕی بە ئاسمانی قائیم لە عێراق و ئەلبوکەمال لە سوریا دەسوڕێنەوە تایبەتن بە هێزەکانی ئەمریکا و فڕۆکەی جەنگین.
لە ئێستادا ترس لای زۆرێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە بڵاوبووەتەوە ئەگەری دووبارەبوونەوەی بۆردومانکردنی ئەو شوێنانە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە هەیە.
تا ئێستا بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و سوریا هیچ لێدوانێكیان لەوبارەیەوە نەداوە.