كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجە دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجە دەستیپێكرد و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024 بدرێت و كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024 دەستپێكرد و كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەر لە دەستپێكردن لەسەر دەنگدان لە خشتەكانی بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە راپۆرتێك تایبەت بە خشتەكانی بودجە خراوەتە بەردەستی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن.. ئەمڕۆ 300 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنرێنەوە

ئەمڕۆ كاروانی یەكەمی ئەو كۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە، كە ‏ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا جێبهێڵن،…
زیاتر ببینە

خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی…
Total
0
Share