ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

سبەینێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا تاووتوێدەکات.

بەپێی بەرنامەی کار، دانیشتنەکە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە دەستپێدەکات ئەو دەستدرێژیانە تاووتوێدەکرێت کە کراونەتە سەر سەروەری خاکی عێراق.

لای خۆیەوە ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی رایگەیاند، داواکارییەکیان بۆ بانگهێشتکردنی بەرپرسانی ئەمنی بۆ کۆبوونەوەکە پێشکەشکردووە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە داواکە رازی دەبێت یاخود رەتیدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ئاشکرا دەکرێت

ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی عێراق هۆکارەکانی پشت هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهاندا ڕوونکردەوە و…
Total
0
Share