لێبوردنی نێودەوڵەتی: بەشێک لە بەڵێنەکانی کازمی تەنها مەرەکەبی سەر کاغەز بوون

خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد فۆتۆ: google

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا بەڵێنەکانی حکومەتەکەی مستەفا کازمی بۆ بەدواداچوون لە دۆسییەی بکوژانی خۆپیشاندەران بە مەرەکەبی سەر کاغەز ناوهێنا.

لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەکەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، “یەک ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراقدا تێدەپەڕێت، کە خۆپیشاندەران چەندین ڕۆژ لەسەر شەقامەکان بۆ باشترکردنی ژیانیان و نەهێشتنی گەندەڵی درووشمیان وتەوە، بەڵام تا ئێستاش چەندین چالاکی خۆپیشاندەران دەگیرێن و دەکوژرێن”.

ڕێکخراوەکە داوای لە حکومەتی عێراق، بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی کردووە، “بەدواداچوونی جدی تر بکەن بۆ گێڕانەوەی مافی سەدان خۆپیشاندەر کە بۆ ژیانێکی باشتر بوونەتە قوربانی”.

لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لە ساڵیادی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “تا ئێستاش سەدان خۆپیشاندەر مافەکانیان بۆ نەگەڕاوەتەوە و خەریکە نائومێد دەبن لە بەڵێنەکانی حکومەت”.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، “تا ئێستاش ئەوانەی کە خۆپیشاندەرانیان دەکوشت دەستیان لەو کارە هەڵنەگرتووە، چونکە دەزانن بە ئاسانی و بەبێ ڕوبەڕوبوونەوەی یاسا خۆیان قوتار دەکەن”.

سەدان كەس ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم ڕوویان لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغداد كرد بۆ یادكردنەوەی “شۆڕشی تشرین” كە ئەمڕۆ ساڵێك بەسەریدا تێدەپەڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share