راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە كە بەپێی پێشبینییەكانی سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە پلەكانی گەرمای دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری هەبوونی كەمێك تۆز و خۆڵ لە كەشدا هەیە و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 18

سلێمانی : 16

دهۆك : 18

كەركوك : 18

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 18

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 8

گەرمیان : 21

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆڕێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

هۆكارەكانی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكراكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: جارێكی دیكە سەركەوتین

دوای جیاكردنەوەی دەنگەكەكان و راگەیاندنی ئەنجامە بەرایییەكان رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جموور پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، جارێكی…
زیاتر ببینە

شوان كەلاری: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجیی كرداری(ئینفاقی فیعلی)جیاكراوەتەوە و حكومەتی عێراق پابەندی ناردنی مووچە…
Total
0
Share