دوو رێوشوێن بگیرێتەبەر بەهای 100 دۆلار لە نێوان 135 بۆ 140 هەزار دیناردا جێگیردەبێت

مامۆستایەكی بەشی ئابوری لە زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق دوو رێوشوێن بگرێتەبەر كە كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان و سەرجەم مامەڵە داراییە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بكاتە دینار بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا لە نێوان 135 بۆ 140 هەزار دیناردا جێگیردەبێت.

د. خالید حەیدەر مامۆستای بەشی ئابوری لە زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشێكی زۆری داهاتی عێراق لە رێگای فرۆشتنی نەوتەوەیە بۆیە عێراق بەشێكی مامەڵەكانی بە دۆلارە، بەڵام لە هەمانكاتدا چەند رێوشوێنێك هەن بگیرێنەبەر بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە دەبینێت.

بە بڕوای ئەو مامۆستایەی زانكۆ، “ئەگەر حكومەتی عێراق كۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكان بكات و مامەڵە داراییەكان لە ناوخۆدا لە بری دۆلار بە دینار بێت ئەوا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا لە نێوان 135 بۆ 140 هەزار دیناردا جێگیردەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دارایی هەرێم بەستراوەتەوە بە دارایی عێراقەوە و بڕیارەكانی عێراق لەبارەی مامەڵەكردن بە دۆلار لە بری دینار هەرێمی كوردستانیش پێوەی پابەند دەبێت و هاوشێوەی عێراق بڕیاردەدات كە مامەڵە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بە دینار بێت.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆڕێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share