لە سبەینێ شەممەوە، هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفربارین و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەیی کەشناسیی عێراق سبەی شەممە و دووسبەی یەکشەممە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان (باکوور) و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق باران دەبارێت.
باسی لەوەکردووە، پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و ئاستی بارانبارینەکەش لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەندا دەبێت و ناوچەکانی باشووری عێراقیش لە هەندێک شوێن ئەگەری نمەباران هەیە.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە و کاریگەرییی شەپۆلەکە کۆتایی دێت.