زیاتر لە 20 پەرلەمانتار داوا دەکەن لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا لەبارەی موچەوە قسەبکرێت

زیاتر لە 20  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی سبەی چوارشەممە 6ی کانوونی دووەم، بڕگەیەک زیادبکرێت سەبارەت بە قسەکردن لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەنوسی موچە نەدراوەکانیان.

ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکان کە یاداشتەکەیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە 22 ئەندامن و داوا دەکەن سبەی لەکاتی هەڵبژاردنی وەزیری سامانە سروشتییەکاندا قسەش لەسەر موچەی فەرمانبەران بکرێت.

سیروان فەرەج، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ئێستادا پرسیاری خەڵک ئەوەیە موچەی کەی پێدەدرێت و چارەنووسی موچەکانی ساڵی ڕابردووی چیلێهاتووە، لەبەر ئەوە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئێمە دەنگی تەواومان هەیە بۆ زیادکردنی ئەو بڕگەیە”.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ئەگەر 24 کاتژمێر پێش دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان 10 ئەندام پەرلەمان واژوو کۆبکەنەوە بۆ زیادکردنی بڕگەیەک، ئەوا سەرۆکایەتی پەرلەمان پابەند دەکات بڕگەیەک زیاد بکات.

بابەتی پێشتر

لە پێنج یەک یان دووان.. بۆندە چاوەڕوانکراوەکانی یانەی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

دوای شەڕ.. میری قەتەڕ و شازادەی جێنشینی سعودیە یەكتری لەئامێزدەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share