وەزارەتی ڕۆشنبیری: ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی داواکاری پەلاماری كتێبخانە بدرێت

“بەتوندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین”

وەزارەتی ڕۆشنبیری سەبارەت بە سووتاندنی كتێبخانەی گشتیی پیرەمەگرون دەڵێت، ‏ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواکاریی توێژێک، فەرمانگە و دامەزراوە و ئاڵا ‏بکەونە بەر هێرش و سووتاندن و وێرانکاریی.‏

وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی ‏بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆ لە ‏سنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە “دەستێکی گێرەشێوێن” لە ناحیەی پیرەمەگرون ‏هەڵیانکوتاوەتەسەر چەند فەرمانگەیەک، لەناویاندا کتێبخانەی گشتیی پیرەمەگرون، ئاگریان ‏تێبەرداوە.‏

وەزارەتەكە پشتیوانی بۆ هەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ‏دەردەبڕێت، بەڵام دەڵێت، “بەتوندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین”.‏

وەزارەتی ڕۆشنبیری دووپاتیشیدەكاتەوە، سوکایەتیکردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ‏ڕەمز و سیمبولە نەتەوەییەکانمان و پەلاماری کتێبخانە، کارێکی دوور لە ڕەوشتی ‏شارستانییە، ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواکاریی توێژێک، فەرمانگە و ‏دامەزراو و ئاڵا بکەونەبەر هێرش و سووتاندن و وێرانکاریی.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە پۆڵەندا ڕەخنە لە كۆچبەران دەگرێت
چیرۆك هەڵدەبەستن و ناوبانگی هەرێمی كوردستانیان ناشرین كردووە

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا، كە سەر بە پارتییە، ڕەخنە لە كۆچبەرانی كورد لە بیلاڕوسیا دەگرێت، بەوەی…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دووکان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان،…
Total
0
Share