لە پێنج یەک یان دووان.. بۆندە چاوەڕوانکراوەکانی یانەی بەرشلۆنە

یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 چانسی کڕینی یەک یان دوو یاریزانی لە بەردەستدایە

بەهۆی دابەزینی ئاستی یاریزانان و پێکهاتەی سەرەکییەوە، ئیدارەی کاتیی یانەی بەرشلۆنە لەبەردەم ئەگەری واژووکردنی چەند گرێبەستێکدایە.

لەم وەرزەدا و لە کۆی 15 هەفتە، یانەی بەرشلۆنە حەوت بردنەوە و چوار یەکسانبوون و چوار دۆڕاندنی تۆمارکردووە، چانسی گەڕانەوە و گرتنەوەی لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بۆ کومان و یاریزانەکانی لاوازبووە.

لە قۆناغی دووەمی وەرزدا، ئازولگرانا لەبەردەم تاقیکردنەوەی هەرسێ خولی ئیسپانیا، خولی یانە پاڵەوانەکان و جامی شای ئیسپانیادایە، بۆ بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکان و گەڕانەوە نێو ململانێکان، پێویستیان بە واژووکردنی بۆندی چەند یاریزانێکە لە چەند پێگەیەکی جیاواز.

ڕۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، بەهۆی قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆنا و زیانە داراییەکانەوە کارگێڕی کاتیی یانەی بەرشلۆنە ناچارە پلانی خۆپارێزی لەڕووی دارایی و کارگێڕییەوە جێبەجێبکات، بەڵام بە دووریش نەزانراوە یاریزانێک یان دووان بە نرخی گونجاو دابین بکەن، ئەو یاریزانەنەش کە لە فەرهەنگی داواکارییەکانی ئیدارەی ئازولگرانا بوونیان هەیە بریتین لە:

 

جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم:  ناوەندکارە هۆڵەندیەکە لە هاوینی 2020 نزیکبوو پەیوەندی بە کومانی هاونیشتیمانیەوە بکات، لە ئێستاشدا چانسی یاریکردنی بۆ یانە مێژووییەکەی کەتەلۆنیا بەردەوامە.

بۆندی ڤایناڵدۆم لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت، بەر لەوەی نرخی ببێتە بێبەرانبەر، بەرشلۆنە چانسێکی گەورەی هەیە بەبڕێکی کەمتر بۆندی لەگەڵدا واژووبکات.

 

شکۆردان موستافی: لەم وەرزەدا تەنها سێ یاری بۆ ئارسیناڵ کردووە و متمانەی مایکڵ ئارتێتای لەدەستداوە، یاریزانەکە بەدوای دەرچەیەکدا دەگەڕێت تاوەکو چانسی یاریکردنی زیاتر بەدەستبهیێنێت و لە گێژاوی ئارسیناڵ خۆی دەرباز بکات.

پێکانی ئومتیتی و پیکێ و لاوازی کلیمۆنت لۆنگلێت و هەڵەی بەرگریکاران 15 گۆڵی تێهەڵکێش بە تۆڕی تێر شتیگن کردووە، بەرپرسانی بارسا بیر لە موستافی دەکەنەوە وەک چارەسەرێکی کاتیی نەک ڕیشەیی.

 

بوبەکر کامارا: یەکێکە لە باشترین ناوەندە بەرگریەکانی یانەی مارسیلیا و خولی فەرەنسا، سەرۆکی یانەکەی دەرگای بەڕوویدا کردووەتەوە بەو مەرجەی بۆندی گونجاویان پێبگات.

جگە لە بەرشلۆنە، یانەی مانچستەر یونایتد خواستی لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە نرخی 21 ساڵەکە لە 32 ملیۆن یورۆ زیاتر دەبێت.

 

مێمفیس دیپای: هێرشبەرە هۆڵەندیەکەی لیۆن داواکراوی سەرەکی ڕۆناڵد کومانە، لە هاوینی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت و نرخەکەی دەبێتە بێبەرانبەر بۆیە لە ئێستادا نرخی گواستنەوەی بۆ پێنج ملیۆن دابەزیوە، دابینکردنی ئەو نرخەش بۆ یانەی بەرشلۆنە زەحمەت نییە.

 

ئیریک گارسیا: ساڵی 2018 لە یانەی بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە کردووە، حاڵی حازر یەکێکە لە بەرگریکارە لاوە بەتواناکانی پریمەرلیگ.

هەندێک لە سەرچاوە ئینگلیزییەکان ئاماژەیان بە ڕێککەوتنی پێشوەختی نێوان لێپرسراوی کارەکانی و یانەی بەرشلۆنە کردووە، بۆندەکەی لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت، لە ئێستادا نرخی گواستنەوەی بە 20 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پێشتر

کلۆپ پێنج بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرگری لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

زیاتر لە 20 پەرلەمانتار داوا دەکەن لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا لەبارەی موچەوە قسەبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

براکەى مێسی پەشیمان بووەوە

شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک وتەى ماتیاس مێسی براى لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی هەموو پێگە ئەلیکترۆنییەکان و سایتە جیهانییەکانی داگیرکرد. ماتیاس…
زیاتر ببینە

هێڵی ناوەندی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات

دووان لە یاریزانە بەئەزموونەکانی یانەی لیڤەرپوڵ نزیکن پەیوەندی بە یانەکانی خولی سعوودیەوە بکەن. فابینیۆ وردەکاریی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی…
Total
0
Share