160 ملیۆن دۆلار قازانجی کۆمپانیای داناغاز بووە لە ساڵی 2023دا

کۆمپانیای داناغاز بڵاویکردەوە، دەستکەوتی سەرەتایی دارایی ساڵی 2023 بە 160 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە کە ئەوەش 12% کەمتربووە لە داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2022دا، بەڵام بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی داناغاز لە بازاڕی ئابوریی ئەبوزەبی، هۆکاری پاشەکشەی قازانجی کۆمپانیاکە دابەزینی نرخی فرۆشتنی هایدرۆکاربۆنات بووە، کە بەشێکی بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و کەمبوونەوەی تێچووی کارکردندا قەرەبووکرایەوە.

ساڵی رابردوو نرخی فرۆشی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 51 دۆلار بووه‌، هه‌ر به‌رمیلێك غازی شل بە 35 دۆلار فرۆشراوه‌، له‌كاتێكدا‌ له‌ 2022دا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 79 دۆلار و غازی شلیش به‌ 42 دۆلار فرۆشراوه‌.

هاوکات، تێچووی کارپێکردن بە رێژەی لەسەدا 7 کەمیکردووە و لە ساڵی 2023دا گەیشتووەتە 195 ملیۆن درهەم (53 ملیۆن دۆلار) لە کاتێکدا لە ساڵی 2022دا 210 ملیۆن درهەم (57 ملیۆن دۆلار) بووە، ئەمەش لە ئەنجامی کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی بەرھەمھێنان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بەرێژەی %8 زیادی کردووە، بەمەش رێژەی بەرهەمی پاکی کۆمپانیاکە گەیشتە 36 ھەزار و 900 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە ماوەی ساڵی 2023، دوای ئەوەی خواست لەسەر غازی سروشتی لە زیادبووندایە لە هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: نەخۆشخانەیەكی حكومی لە هەولێر فرۆشراوە

بابەتی دواتر

دەروازەی باشماخ ئەو گەشتیارانە ئاگاداردەکاتەوە کە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بۆ ئێران بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share