دایکی کانەکانی فۆسفات بەهۆی کەمتەرخەمیی حکومەتی عێراقەوە لە مەترسیدایە

یەکێک لەو ناوچەنانەی کە کانە گەورەکانی فۆسفاتی عێراقی تێدایە و بە “دایکی کانەکانی فۆسفات” یان ناحیەی عوکاشات ناودەبرێت و لە ناوخۆدا ئەو ناوەی لێنراوە، دەکەوێتە باشوری شارۆچکەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار، لە هێڵی سنووریی نێوان عێراق و سوریا، بۆیە بەو ناوە بانگدەکرێت چونکە دەوڵەمەندترین شاری عێراقە بەو کانزایە و یەکێک لە گەورەترین کانەکانی فۆسفات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێدایە، بەڵام ئێستا بارودۆخی خراپە و بەرەو چۆڵ بوون دەچێت ئەمەش بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتەوە.

دوای ئەوەی داعش ئەو شارەی داگیرکرد و دواتر ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی بەدواداهات لە ساڵی 2016 تاوەکو سەرەتای 2017، بووە هۆی جێهێشتنی زۆرینەی ئەوانەی لەو کانەدا کاریان دەکرد چ لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی بەردی فۆسفات یان خامەکەی، ئامێر و بزوێنەر و ئامێرە گەورەکانی دزراون یانیش لەکاتی شەڕی داعشدا وێرانکراون، لەکاتێکدا ئەو کارگانە سەرچاوەی بژێوی زیاتر لە چوار هەزار خێزانن.

ناحیەی عوکاشات لە ساڵی 1976 وەک یەکەیەکی ئیداری نوێ دامەزرا، تێیدا ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا دروستکرا بۆ فەرمانبەران و کرێکارانی کانەکانی فۆسفات، هەروەها هێڵێکی ئاسنینی تێدا دروستکرا تاوەکو بەغداد بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکانی بۆ بەغداد و لەوێشەوە بۆ بەغداد بەمەبەستی هەناردەکردنی.

بەڵام لەدوای سەپاندنی سزا ئابورییەکان بەسەر عێراقدا لە ساڵی 1991 هەناردەکردنی فۆسفاتی عێراق وەستا تەنها بۆ پێداویستی ناوخۆ و بەتایبەت لە کەرتی کشتوکاڵیدا بەکاردەهێنرا.

بەشێک لە کرێکاران و ئەوانەی کارەکانیان لەدەستداوە لە پارێزگای ئەنبار، داوادەکەن گرنگی بەم پیشەسازییە گەورە و کارگەکانی دیکەش بدرێت، لەپێناو زیادکردنی هەلی کار.

لەوبارەیەوە عەلی فەرحان دلێمی، پارێزگاری ئەنبار بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، “حکومەت دەتوانێت فۆسفات هەناردەی دەرەوە بکات لەدوای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی مستەفا کازمیشەوە هەوڵدراوە بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەو کان و کارگانە”.

دلێمی ڕاشیگەیاند، “سەرجەم کارەکانی ئەو کارگانە دراونەتە یەکێک لە وەبەرهێنارەکان، هیوادارین کە وەزارەتی پیشەسازی ڕەزامەندی نیشانبدات بۆ دەستپێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەیان”.

بابەتی پێشتر

بەغداد هۆكاری وەرنەگرتنەوەی ئاوارەبووانی كەمپی هۆل ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بایدن: پێویستە دادگایی دورخستنەوەی ترەمپ ئەنجامبدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share