عێراق زۆرترین بڕی زیادكراوی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیكی بەركەوتووە

ڕێکخراوی ئۆپیک کە لە 13 وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت پێکهاتووە ڕایگەیاند، لەمانگی ئابدا عێراق زۆرترین رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی لەناو سەرجەم وڵاتانی ناو ڕێکخراوەکە بەرزکردووەتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاندووە، “لە مانگی ڕابردوودا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک بەبڕی 151 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە ، بەمەش تێکڕا گەیشتووەتە 26 ملیۆن و 762 هەزار بەرمیل، بە زیادەی بەرهەمی عێراق، سعودیە و ئەنگۆلا-شەوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، زۆرترین زیادەی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتانی ناو ڕێکخراوەکە بەر عێراق كەوتووە، بەبڕی 91 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، تێکرای بەرهەمهێنانی لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 56 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا لە مانگی تەمموزدا بەرهەمهێنانی عێراق سێ ملیۆن و 956 هەزار بەرمیل بووە.

دوای عێراق، سعودیە دێت کە بڕی 65 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی لە پشکی وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک بەرزکردووەتەوە، بەرهەمهێنانی گەیشتە نۆ ملیۆن و 488 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

وڵاتی ئیمارات سێیەم زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزکردووەتەوە بە 55 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، ئەنگۆلا چوارەم وڵاتە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە بڕی 43 هەزار بەرمیل و کوەیتیش لە پلەی پێنجەم دێت بەبڕی 17 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان مامەڵەکردن بە دۆلارەوە قەدەغە دەکات

بابەتی دواتر

ڕوسیا: ئەمریكا دەیەوێت لەڕێگەی بەدیموكراتكردنی ئۆكرانیاوە لاوازمانبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share