دیارترین بێژەری سی ئێن ئێن: واشنتن وەك بەغداد و موسڵی لێهاتووە

هێزەكانی ئەمریكا لە واشنتن

دیارترین بێژەری كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی دەڵێت، واشنتن-ی پایتەخت وەك بەغدادی لێهاتووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی هێزەكانی سوپا تیایدا.

وۆڵف بلیتزەر، بێژەری كەناڵەكە لە تویتێكدا دەڵێت، “هێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانی لە گۆشەی شەقامێكی ئاسایی واشنتن كۆكراونەتەوە، نەك لە نزیك بینای كۆنگرێس. زۆرێك لە شەقامەكانیش داخراون، ئەمانە ناوچەكانی جەنگم بەبیردادەهێننەوە كە لە بەغداد یان موسڵ یان فەلوجە بینومن. من زۆر نیگەرانم”.

تویتەكەی ئەو بێژەرە لەكاتێكدایە ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمنی بە كەناڵەكەیان وتووە كە نزیكەی 30 هەزار پاسەوانی نیشتیمانی لە واشنتن بڵاوپێكراون بۆ پشتیوانی پۆلیسی كاپیتۆڵ و پۆلیسی پایتەخت.

سەرجەم ڕێوشوێنەكانی واشنتن هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەنێوان ئیدارەی ئێستا و نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكان كە بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

بەپێی میدیاكان ژمارەی ئەو هێزانە لەئێستادا لە نزیك بینای كاپیتۆل بڵاوپێكراون زیاترە لە كۆی ژمارەی سەربازانی ئەمریكی لە هەردوو وڵاتی عێراق و ئەفغانستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ‏كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‏ ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن…
Total
0
Share