فەهمی بورهان: دەبێت پارێزگارێك بۆ كەركوك دابنرێت كە كورد بێت

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەبێت پارێزگارێك بۆ كەركوك دابنرێت كە كورد بێت و دەشڵێت، “هەوڵێك هەیە كە كورد بە تەواوی لە كەركوك نەمێنێت”.

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بوونی پارێزگارێكی كورد لە كەركوك مانای زۆری هەیە و دەبێت پارێزگارێك بۆ كەركوك دابنرێت كە كورد بێت و لە ئێستاشدا لێكتێگەیشتن لە نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی پارێزگاری كەركوك هەیە.

وتیشی، “هەوڵێك هەیە كە كورد بە تەواوی لە كەركوك نەمێنێت، بۆیە دانانی پارێزگارێكی كورد لە كەركوك زۆر كێشەی شارەكە چارەسەر دەكات و لە ماوەی رابردووشدا كێشەكانی كورد لەو ناوچانە چارەسەرنەكراون”.

بابەتی پێشتر

هەڵەیەكی نوێی بایدن.. چاوی بە سەرۆكێك كەوتووە 30 ساڵە مردووە

بابەتی دواتر

دەتوانیت زەیتی زەیتوون پێش نانخواردنی بەیانی بخۆیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share