دەتوانیت زەیتی زەیتوون پێش نانخواردنی بەیانی بخۆیت؟

توێژینەوەیەكی زانستیی نوێی ئاشكرایكرد كە خواردنی كەوچكێك یان دوو كەوچی گەورە زەیتی زەیتوون، كە بە زێڕی شل ناودەبرێت، لە بەیانیی زوودا و لەسەر گەدەی بەتاڵ زۆر سوودبەخشە بۆ كۆئەندامی هەرس.

توێژینەوەكە روونیكردەوە، زەیتی زەیتوون بە شای چەوریییە تاكە ناتێرەكان دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسان و ئەودوای پێكهاتە تەندروستییەكانی دیكە.

قەبزی بە یەكێك لە گرفتە بڵاوەكانی كۆئەندامی هەرس دادەنرێت، بەپێی توێژینەوەكە كە گۆڤاری (كلیڤلاند كلینیك) بڵاویكردووەتەوە، “قەبزی كاتێك روودەدات كە كۆڵۆن بڕێكی زۆر لە ئاوی پاشەڕۆ لە ریخۆڵەدا هەڵدەمژێت، ئەمەش وشكیدەكاتەوە و، وادەكات دەردانی بۆ دەرەوە دژوار بێت”.

زەیتی زەیتوون دەتوانێت ئەم گرفتە كەمبكاتەوە، زەیتەكە دەبێتەهۆی نەرمكردنی بەشی ناوەوەی گەدەی مرۆڤ و، بە نەرمهێشتنەوەی پاشەڕۆ لەڕێی هاریكاریكردنی لە هێشتنەوەی بڕێكی زۆرتر لە ئاو تیایدا.

توێژینەوەكە ئاماژە بەوەدەكات كە خواردنی زەیتی زەیتوون لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتەهۆی رووپۆشكردنی گەدە بۆ ئاسانكردنی پرۆسەی هەرس، دەردانی پاشەڕۆ و رێكخستنی وردە زیدەوەرانی ریخۆڵە بەدرێژایی رۆژ، سەرەڕای بەدەستهێنانی بەشی رۆژانەی دژە ئۆكسان و بۆلیفینۆل.

توێژینەوەكەی دیكە هەیە كە دەڵێت، زیاتر لە نیو كەوچكی گەورە زەیتی زەیتوون مەترسیی مردن بەهۆی شێرپەنجە، نەخۆشیی تێكچوونی دەمارەكان و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە كەمدەكاتەوە، وەك ئەوەی (میدیكال ئێكسپرێس) بڵاویكردووەتەوە.

بۆیە شارەزایان رێنوێنی خواردنی كەوچكێكی گەورە زەیتی زەیتوونی تازە بەرهەمهاتوو دەكەن، بۆ هەڵمژین و زۆرترین سوودوەرگرتن لە سەرچاوە خۆراكییەكانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەزۆر هێشتنەوەی نەخۆشێكی هەولێر لە نەخۆشخانە، ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو نەخۆشە بڵاوکردەوە، کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێردا بەزۆر…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلە دەستدەدەن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕاگیراوە، دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30…
Total
0
Share